پێشانگای شێوەکارى  کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

جەمال حەمەد هونەرمەندی شێوەکار، لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت ڕایگەیاند، " پێشانگاى هاوبەشى (رەنگى ئاوى) کارى هونەرى سێ هونەرمەندە، تابلۆکان گوزارشت لە سروشت ژینگەى کوردستان دەکات".

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/تشرینی یەکەم/2022) جەمال حەمەد ئەمین هونەرمەندی شێوەکار، دەربارەی پێشانگای هاوبەشی ڕەنگی ئاوی، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، "ئەم پێشانگایە هەتا (10) رۆژ بەردەوامی هەیە لە کاتژمێر (10) بەیانی بۆ کاتژمێر یەکی ئێوارە و لە کاتژمێر (چواری ئێوارە بۆ شەش) کراوەیە جگە لە رۆژانی هەینی کە نییە". 

جەمال حەمەدئەمین، ڕوونکردنەوەى زیاترى دا و گوتى، "پێشانگاکە لە (30) تابلۆ پێکدێت، هەریەکەمان بە (10) تابلۆ بەشداریمان کردووە بەسێ ستایلی جیاواز، هەریەکەمان بەستایلێک کارمان کردووە، هەموو تابلۆکان رەنگی ئاوین و بابەتەکانیشمان جیاوازە من جیاوازتر کارم کردووە کە تایبەت بێت بەخۆم، ئەوانیش بەهەمان شێوە، یەکەم پێشانگاشە بە هاوبەشی هەرسێکمان بکرێت".

ئەو هونەرمەندە ڕاشیگەیاند، "تابلۆکانی خۆم گوزارشت لە هەولێر و دەوروبەر و تابلۆی قەڵایە، هی دوو هاوبەشەکەی تریشم گوزارشت لە خەڵک و مەڕو ماڵات و ژینگەی کوردستان دەکات".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین