بە بەهای 13 دەفتەر دۆلار سەرپێچی هاتوچۆی كردووە رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

دەوڵەمەندێكی فنلەندی بە ناوی ئەندریس ویكلۆڤ سەرپێچی یاساكانی هاتوچۆی كردووە، دەبێت 130 هەزار دۆلار بە حكومەت بدات، تەنیا بەهۆی ئەوەی 32 كلیۆمەتر زیاتر رۆیشتووە.

ماڵپەڕێكی فنلەندی بڵاویكردووەتەوە، لە دوورگەیەكی فنلەندی كە خێراییەكەی بە 50 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك دیاری كراوە، كەچی ئەندریس بە خێرایی 83 كیلۆمەتر رۆیشتووە و واتە 32 كیلۆمەتر زیاتر پێی لێناوە. كەچی دەبێت 130 هەزار دۆلار بە حكومەت بدات. بۆ ماوەی 10 رۆژیش مۆڵەتی شۆفێری لێوەرگیراوەتەوە.

رەنگە پرسیاری ئەوە بكرێت بۆچی دەبێت ئەم پارە زۆرە بۆ سەرپێچییەكی كەم بدات. بە یاسای هاتوچۆی فنلەندا رێژەی سزاكە بە گوێرەی داهاتی كەسەكە دیاری دەكرێت و ئەو پیاوەیش یەكێكە لە ناودارترین دەوڵەمەندی وڵاتەكەی.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین