موستەغانمی بە كوڕە كوردێك سەرسامە رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

ئەحلام موستەغانمی نووسەری بەناوبانگی عەرەب ڤیدیۆیی ئەو كوڕە كوردەی شێركردووە، كە لە كاتی حەجكردن دەستی باوكی ماچ دەكات و دەنووسێ‌، "ئەمەیە پەروەردەی چاك".

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 نووسەری بەناوبانگی جەزائیری ئەحلام موستەغانمی ڤیدیۆیی ئەو كوڕە كوردەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك شێركردووە، كە لە كاتی سەفەری باوكی بۆ جەحكردن دەستی باوكی ماچ دەكات و ئەحلام نووسیویەتی، "دیمەنێكی كاریگەر لە كوردستانی عێراق كوڕێكی دەستی باوكی گرتووە كە لەگەڵ كاروانی حاجیان سەفەر دەكات، ئەمەیە پەروەردەی چاك".

ئەحلام موستەغانمی چەندان رۆمانی بەناوبانگی هەیە و ئەو لە توونس لە ساڵی 1953 لە دایكبووە و لە جەزائیر گەورە بووە. چەند رۆمانێكیشی بۆ زمانی كوردی وەرگێردراوە، لەوانە “یادوەری جەستە” و “تۆ رەشت لێدێت”.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین