ئەسیل : كوردستان بەهەشتی ئێمەیە رەنگاورەنگ
كچە هونەرمەندی عێراقی ئەسیل هەمیم دوایین گۆرانی خۆی بڵاوكردووەتەوە بە ناونیشانی "جوانترین شوێن" كە تێیدا وەسفی جوانییەكانی كوردستان دەكات.

چەند رۆژێكە لە میدیا عێراقییەكان باس لەو گۆرانییە دەكرێت كە دوایین بەرهەمی هونەرمەندی ناسراو ئەسیل هەمیمە بە ناونیشانی "احلی مكان" "جوانترین شوێن". ئەو گۆرانییە لە هۆنراوەی محەمەد واسف و ئاوازی عەلی هەمیمە و لە تەواوی گۆرانییەكە وەسفی جوانییەكانی كوردستان دەكرێت و گۆرانبێژ دەڵێ‌، "كوردستان ئەی بەهەشتەكەمان".

ئەسیل هەمیم لە ساڵی 1984 لە بەغدا لەدایكبووە و كچی هونەرمەندی ناسراو كەریم هەمیمە. ئەسبل لە ساڵی 2007 دەستی بەكاری هونەریی كردووە و تا ئێستا دەیان بەرهەمی هەیە و شێوازێكی تایبەتی لە گۆرانی هەیە. گۆرانییە نوێیەكەیشی لە یوتیوب زیاتر لە دوو ملیۆن  بینەری هەیە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین