له‌ مانگى تەمووزی ئه‌م ‌ساڵ (51) هه‌زار گه‌شتيارى كوردستان و عێراق سه‌ردانى توركيايان كردووه‌ ئابووری جیهان

نوچەنێت

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شتوگوزارى ئه‌سته‌نبوڵ رايگه‌ياند، ئه‌م ساڵدا بەراورد بە (10)‌ ساڵى رابردوو زۆرترين گه‌شتيارى بيانى ڕوويان له‌ ئه‌سته‌مبۆڵ كردووه‌، ته‌نيا له‌مانگى تەمووز يه‌ك مليۆن و (873) هه‌زار و (97 ) كه‌س سه‌ردانى ئه‌م شاره‌يان كردووه‌، ژماره‌ى گه‌شتيارانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان گەیشتە (51) هەزار و (257) گەشتیار.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (28/ئاب/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كلتووری و گه‌شتوگوزارى ئه‌سته‌نبوڵ رايگه‌ياندووه‌ له‌چاو ساڵى رابردوو ڕێژه‌ى گه‌شتياران له‌ مانگى ئه‌يلوول له‌ (15%) زيادى كردووه‌ هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵ تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ى گه‌شتياران گه‌يشتۆته‌ نۆ مليۆن و (776) هه‌زار و (635) كه‌س. 

هه‌روه‌ها گه‌شتياران به‌ چه‌ندين رێگه‌ى جياواز سه‌ردانى ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌ن ته‌نيا له‌ مانگى ته‌مووز يه‌ك مليۆن و (823) هه‌زارو كه‌س به‌رێگه‌ى ئاسمانى و (49) هه‌زار و (681) كه‌س له‌ رێگه‌ى ده‌رياوه‌ سه‌ردانى ئه‌م شاره‌يان كردووه‌. 

گه‌شتيارانى رووسيا له‌ پله‌‌ى يه‌كه‌م دێن به‌رێژه‌ى (185) هه‌زار و (536)، هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ سه‌ردانيكه‌رانى ئه‌م شارانه‌ش سه‌ردانى توركيايان كردووه‌ له‌مانه‌ش ئه‌ڵمانيا و سعوديه‌و ئه‌مه‌ريكا و ئێران و به‌ريتانيا و كوێت و ئيسرائيل و هۆڵه‌ندا، ژماره‌يه‌كى زۆرى گه‌شتيارانى هه‌رێكى كوردستان و عێراقيش به‌رێژه‌ى (51) هه‌زار و (257)‌ سه‌ردانى ئه‌م وڵاته‌يان كردووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین