کوێستان محەمەد: کار بۆ خانەنشین بوونی کرێکاران دەکەین هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

لە قەزای کۆیە فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرایەوە، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێرە.

ئەمڕۆ سێشەممە (پێنج/ ئەیلول/ 2023) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کردەوە لە قەزای کۆیە کردەوەو گوتی: یەکێک لە کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیدانە بە کەرتی تایبەت و کرێکاران و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان. 

کوێستان محمەمەد، لە کاتی کردنەوەی فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێردەبێت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  ئەو بەشەی ئەمڕۆ کراوەتەوە بۆ ئەوەیە کە مافەکانی کرێکاران لە کەرتی تایبەت وەکو دامەزراوانی کەرتی گشتی، دەستەبەر بکرێت بەتایبەتی خانەنشینبوونیان. 

بەپێی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەو بەشەی ئەمڕۆ لە قەزای کۆیە کراوەتەوە ئەرکەکانی ئەوەیە، کار لەسەر ئەوە بکات کە کرێکار لە کەرتی تایبەت لە شاری کۆیە دەستەبەر بکەن، بۆ ئەوەی وەک هەر کەسێک لە کەرتی گشتی خانەنشین ببن و لەکاتی رووداوی نەخوازراوەدا لە میانەی کارکردن، خانەنشین بکرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین