نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە سوپاى تورکیا و ئەمەریکا لە سووریا بکشێنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

گەیر پیدرسێن، نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا رایگەیاند، چارەسەرى ململانێکانى سووریا دەخوازێت ئەمەریکا و تورکیا بکشێنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەرى ململانێکانى سوووریا دەخوازێت بەدواداچوون بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا و تورکیا و چارەسەرى پرسى یەکینەکانى کورد و سزاکان بکرێت. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، لە پێناو چارەسەرى سووریا پێویستە چەند پرسێک بخرێتە سەر مێزى گفتوگۆ، لەوانە پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا و تورکیا.

نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەى بەوەش کرد، پێویستە هەریەک لە حکومەتى سوورى و ئۆپۆزسیۆن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ئاراستەیەکى نوێ بگرنەبەر.

لەدواى ساڵى (2011) باکوورى سووریا بۆتە شوێنى ململانێى نێوان زلهێزەکان و هەریەک لە ئەمەریکا و تورکیا بنکەى سەربازییان لەناو خاکى سووریا هەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین