ئيسرائيل دان بە شكستێكى گەورەى هەواڵگريى دادەنێت وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

راگەياندنەكانى ئيسرائيل ئاشكريان كرد، دەزگاى هەواڵگرى ئيسرائيل (مۆساد) دانى بە شكستێكى گەورە داناوە، كە بە درێژايى چەندين ساڵى رابردوو هاووڵاتيەكى سوودانى، كە لە ميسر نيشتەجێ بووە، زۆرترين يارمەتى بزووتنەوەى حەماسى داوە.

ناوەندى (شومريم بۆ راگەياندن و ديموكراسى) لێكۆڵينەوەيەكى لە سەرچاوەى دارايى بزووتنەوەى حەماس كردووە و كەناڵى (I24News) بڵاوى كردۆتەوە، گەيشتۆتە ئەو ئەنجامەى، پياوێكى سوودانى لەپشت هاوكارييەكانى ئەو هێزە چەكدارە بووە.

بەگوێرەى لێكۆڵينەوەكە ئەو هاووڵاتيە سوودانييە بە عەبدولباسيت حەمزە خۆى ناساندووە و چەند كۆمپانيايەكى بەڕێوەبردووە كە لە ئەوروپا تۆماركراون، هەروەها لەگەڵ حكومەتى ميسريش لە دۆزينەوەى كانە زێڕەكان بەشداربووە.

حەمزە تەمەنى (68) ساڵە لە ناوەندە ئيسلامييەكان كەسێكى ناسراو بووە، لە كۆتايى نەوەدەكان لە بڵاوكراوە جۆراوجۆرەكانى ناوى هاتووە، كە كەسێك بووە پەيوەست بووە بە ئوسامە بن لادن و چالاكييە ئابوورييەكانى رێكخراوى قاعيدە.

بەگوێرەى لێكۆڵينەوەى ئيسرائيلى حەمزە پەيوەندى دۆستانەى لەگەڵ عومەر حەسەن بەشير، سەرۆكى لە كارلادراوى سوودان هەبووە و سەرمايەكەى نزيكەى دوو مليار دۆلار بووە، زۆربەشى لە بوارى پەيوەندييەكان بووە.

ليژەى لێكۆڵينەوەى ئاشكراى كردووە، حەمزە بە تۆمەتى سپيكردنەوەى پارە و پەيوەندى بە تيرۆر بە (10) ساڵ زيندانى حكوم دراوە، لە كۆتايى ساڵى (2021) دواى ساڵ و نيوێك مانەوەى لە گرتووخانە ئازادكراوە، ئێستا لە ميسر دەژى و كارەكانى لەوێ بەڕێوە دەبات.

ماڵپەڕى رۆژنامەى يەديعوت ئەحڕەنوتى ئيسرائيلى بەشێك لەو لێكۆڵينەوەى بڵاوكردۆتەوە، كە ئەمەريكا بڕى (10) دۆلار هاوكارى دەداتە ئەو كەسەى زانيارى لەسەر دارايەكەى بدات.

بەگوێرەى بەرپرسانى ئەمەريكى حەمزە لە رێگەى تۆڕێك كۆمانياى سوودانى هاوكار بووە لە سپيكردنەوەى و پارە و زيادكردنى داهاتى بزووتنەوەى حەماس.

لە كۆتايى نەوەدەكان حەمزە لاى دەسەڵاتدارانى ئيسرائيلى و ئەمەريكى ناسراوە، بە هەمان شێوە دەزگا راگەياندنە نێودەوڵەتييەكان ئاگادارى دۆسيەكانى هەبووە، پاشخانێكى پەيوەندى لەگەڵ رێكخراوى قاعيدە و ئوسامە بن لادن هەبووە، لەو رێگەيەوە كارە بازرگانييەكانى بەرێوەبردووە. 

ئۆدى ليڤى، كە پێشتر لە بەشى (هاربۆن) بوو كە يەكێكى دارايى مۆسادە و بەرپرسە لە لێكۆڵينەوە لە سەرچاوەى هاوكارى رێكخراوە چەكدارييەكان و بەرەنگاربوونەوەيان پێى وايە، ئاگادارنەبوونى ئيسرائيل لە جووڵەكانى حەمزە تاوەكوو حەوتى ئۆكتۆبەر شكستێكى گەورەى مۆسادە.

سەبارەت بەو تۆمەتە حەمزە رەتى دەكاتەوە هيچ پەيوەندييەكى بە حەماسەوە هەبێت و نكۆڵيش لەوە دەكات هيچ پارەيەكى دابێت بەو رێكخراوە، بەڵام هەريەك لە بەريتانيا و ئەمەريكا رايانگەياند، لە دواى هێرشەكەى مانگى (10)ى ئەمساڵ حەمزەيان خستۆتە ليستى سزادراوەكان.

ئيدارەى ئەمەريكا لە راگەيێندراوێكدا دەڵێت، پەيوەندى حەمزە تەنيا بە قاعيدەوە نەبووە، بەڵكوو پەيوەندى بە حەماسيشەوە هەيە.

رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنوتى ئيسرائيلى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەو چەند ساڵەى رابردوو حەمزە لاى كەمى بڕى (20) مليۆن دۆلارى بە بزووتنەوەى حەماس داوە. 

سەبارەت بە چۆنيەتى پێدانى ئەو پارەيە بە بزووتنەوەى حەماس ئيدارەى ئەمەريكا ئاماژە بەوە دەكات، ئەو پارەيە راستەوخۆ لە رێگەى كەسێك بەناوى ماهر سەڵاحەوە بووە، كە لە سعووديە دەژيت، ئەو پياوە وەك نێوەندگير بووە، پارەكەى رەوانەى ئێران كردووە، لە رێگەى ئێرانەوە ئەو پارەيە گەيشتووە بە كەتيبەكانى عزەدين قەسما لە غەزە. 

ئيدارەى ئەمەريكا ئاماژە بەوە دەكات حەمزە لە رێگەى پياوێكەوە بە ناوى ماهر سەڵاح كە لە سعووديە دەژيت وەك نێوەندگير كارى كردووە، پارەكەى رەوانەى ئێران كردووە، لە ئێرانەو رەوانەى غزە كراوە، تاوەكوو رادەستى كەتبەكانى عزەدين قەسام بكرێت.

كەناڵى (I24News) بڵاوى كردەوە، ئەو لێكۆڵينەوە پشتى بە بەڵگەنامە نهێنييەكانى قوبرس بەستووە، كە پڕۆژەيەكى لێكۆڵينەوەى نێودەوڵەتيى (ICIJ) و رێكخراوى راگەياندنى ئەڵمانى (Paper Trail) و رێكخراوى لێكۆڵينەوەى (OCCRP) شۆميريم ئاروى بلاو، رۆژنامەنووس نوێنەرى ئيسرائيلە لەو پڕۆژەيە.

سەرچاوە: ئاڕتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین