لە ماوەى دوو رۆژدا 12 سەربازى توركيا كوژراون تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتى بەرگرى توركيا رايگەياند، بەهۆى شەڕوپێكدادانەكانى سوپاى وڵاتەكامان لەگەڵ چەكدارانى پارتى كرێكاران لە ماوەى دوو رۆژ (12) سەربازى تورکیا كوژراون.

ئەمڕۆ يەكشەممە (24/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، وەزارەتى بەرگرى توركيا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، لە ماوەى دوو رۆژى رابردوو (12) سەربازمان لە رووبەڕووبوونەوەى پارتى كرێكاران كوژراوە.

وەزارەتى بەرگرى توركيا لە راگەيێندراوەكەى ئاماژە بەوە دەكات، ئەو سەربازانى لە ناوخاكى عێراق و سووريا بەهۆى رووبەڕووبوونەوەيان لەگەڵ پارتى كرێكاران كوژراون.

سەبارەت بە كاردانەوەكانى سوپاى توركياش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چەندين ناوچەى ژێر دەسەڵاتەكانى پەكەكەيان لە عێراق و سووريا كردۆتە ئامانج.

بەگوتەى وەزارەتى بەرگرى توركيا لەو هێرشانە (16) گەريلاى پەكەكەيان كوشتووە. سەبارەت بەو هەواڵە پارتى كرێكاران تا ئێستا هيچ روونكردنەوەيەكى نەداوە.

لە ساڵى (1984) تاوەكوو ئێستا سوپاى توركيا پارتى كرێكارانى كوردستان لە شەڕدان، هەزاران كەس لە هەردوولا كوژران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین