پۆلیسی بەریتانیا یەکەیەکی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران دروست دەکات ئێران

نوچەنێت:

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، یەکەیەکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی چین، رووسیا و ئێران دروستکردووە.

ڕۆژی یەکشەممە (21/ کانونی دووەم/ 2024)  بی بی سی فارسی، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، مەت جوکس، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەریتانیا، لەبارەی مەترسییەکانی بەردەم هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەمساڵ نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

مەت جوکس دەڵێت، بەڵگەکان و تێڕوانینەکان لە نێو کارمەندەکانی ئەوەیە، کە تەحەدایەی کە لە لایەن وڵاتانی نەیارهەیە، "ئێستا گەورەترە لەوەی لە سەردەمی جەنگی سارددا هەبووە".

بەریتانیا لە ساڵی رابردوو، یاسای ئاسایشی نیشتمانی دەرکرد بۆ ئەوەی سیخوڕیکردن و دزینی نهێنی بازرگانی و دەستوەردان لە سیستەمی سیاسی بۆ وڵاتانی دیکە قورستر بکات.

ئەو بەرپرسەی ئەمنییەی بەریتانیا ئاماژەی داوە، قەبارەی زانیارییە ناڕاستەکانی ئۆنلاین لە هەموو کاتێکی دیکە لە ساڵی هەڵبژاردندا لە بەریتانیا زیاتر بووە. هەروەها پۆلیس نیگەرانی پیلانەکانی کوشتنی ناڕازییان یان نەیارانی سیاسی بووە.

سوئێلا براڤێرمەن، وەزیری پێشووی ناوخۆی بەریتانیا، سوپای پاسدارانی ئێرانی بە "گەورەترین هەڕەشە" بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا دەزانی.

ساڵی رابردوو پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا رایگەیاند، کە 15 پیلان، کە سەرچاوەکەی ئێرانە، دەستنیشان و پووچەڵکراونەتەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر کەناڵی تەلەفزیۆنی ئای تی ڤی بەریتانی لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە پلانی "کەسانی سەربە ئێران بۆ تیرۆرکردنی" دوو بێژەری کەناڵی هەواڵی ئێران ئینتەرناشناڵ لە لەندەن بڵاوکردەوە. پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیاش لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەی پشتڕاست کردەوە، کە ساڵ و نیوێکە چەندین پیلانی رفاندن و کوشتنی پووچەڵکردۆتەوە لە لەلایەن ئێرانەوە دژی راگەیاندنەکانی فارسی زمان لە لەندەن دارێژراوە.

سەرچاوە: بی بی سی فارسی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین