دەقينەوەيەكى بەهێز لە رۆژهەڵاتى تارانى هەژاند ئێران

نوچەنێت

دەزگا راگەياندنەكانى ئێران بڵاويانكردەوە، دەنگى تەقينەوەيەكى بەهێز لە گەرمەشارى پيشەسازى لە پارێزگاى سومنانى رۆژهەڵاتى تاران هاتووە، بەڵام تا ئێستا شوێنى تەقينەوە و وردەكارييەكان بڵاونەكراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (22/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، دەزگا راگەياندنەكانى ئێران بڵاويان كردەوە تەقينەوەيەكى بەهێز لە رۆژهەڵاتى تاران روويداوە.

دواى تەقينەوەكە بەكارهێنەرانى تۆڕە كۆمەڵامەيتييەكانيان و كەناڵەكانى ناوخۆى ئەو وڵاتە تەقينەوەكەيان پشتڕاستكردەوە.

دەربارەى هۆكارى تەقينەوەكە تا ئێستا هيچ روونكردنەوەيەك نەكراوە، تەنيا تيمەكانى ئاگركوژێنەوە رەوانەى ئەو شوێنە كراون، بەگوێرەى ئاژانسەكانى هەواڵى ئێرانى (16) ئوتومبێلى ئاگركوژێنەوە بەرەو شوێنى ئاگرەكە چوونە.

لە هەفتەى رابردوو دەسەڵاتى ويلايەتى سومان رايگەياند، كۆگايەكى كمياوى لە كارگەيەكى پيشەسازى لە خورمسار تەقينەوە، بووە هۆى كوژرانى دوو كەس و برينداربوونى سێ كەسى ديكە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین