ئێران: ئەو سەربازەی پێنج لە هاوکارەکانی خۆی کوشت دەستگیرکرا ئێران

نوچەنێت:

ئەو سەربازەی لە سەربازگەیەکی شاری کرمان، بە دەستڕێژی گولـلە پێنج سەربازی دیکەی کوشت، دەستگیر کرا.

رۆژی دووشەممە (22/ کانونی دووەم/ 2024)  یۆرۆنیوز، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سەربازی و جێبەجێکردنی یاسا لە ئێران، دەستگیرکردنی ئەو سەربازەی کە پێنج سەربازی دیکەی لە یەکێک لە سەربازگەکانی کرمان کوشت و هەڵات، راگەیاند.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە سەربازییانە، ئەم سەربازە لەلایەن پاسەوانی سوپاوە لە نزیک شاری زەرەند دەستگیرکراوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، سەربازێک لە سەربازگەی باغین، کە "سەرقاڵی پاسەوانی" ئەو یەکەیە بووە، دوای ئەوەی چووەتە ناو شوێنی حەوانەوەی سەربازەکانەوە، تەقەی لێکردوون و دواتر هەڵاتووە. تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو سەربازە بڵاونەکراوەتەوە.

پێشتر میدیاکانی ئێران باسیان لەوە کردووە، کە سەربازەکان لە کاتی خزمەتە سەربازیی زۆرەملێ  تەقەیان لە هاو سەربازەکانیان یان بەرپرسانی سەربازیی خۆیان کردووە.

سەرچاوە: یۆرۆنیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین