ئەمریکا 15 ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ زانیاری پێدان لەسەر کەسێکی ئێرانی دیاری دەکات ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دانانی پاداشتێک بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار و داوای کردووە هەر کەس زانیاریی لەسەر "حوسێن هاتفی ئەردەکانی" پەیوەندی بە پرۆگرامی "پاداشتی دادپەروەری" وڵاتەوە بکەن.

ڕۆژی چوارشەممە (24/ کانونی دووەم/ 2024) یورۆنیوز، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لە راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە زمانی فارسی، بە ناونیشانی "تا 15 ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ زانیاری لەسەر حسێن هاتفی ئەردەکانی" هاتووە: ئەردەکانی، بازرگانێکی ئێرانییە و لە دابینکردنی تەکنەلۆژیا ئاڵۆز، بۆ سوپای پاسداران کە پێویستییەتی بۆ بەرهەمهێنانی چەک و فرۆشتنی، هاوکاری لەگەڵ ئەم دامەزراوەیە کردووە. 

حسێن هاتفی ئەردەکانی، دانیشتووی ئێران، پێشتر لە پێوەندی لەگەڵ کڕینی پارچەی درۆن بۆ ئێران، لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە سزا دراوە.

لە وەسفی ئەردەکانیدا هاتووە، کە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک بە ناوی "کاوان ئەلیکترۆنیکی بێهراد"ە، کە پارچەی گرنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ هێزی سوپای پاسداران دابین دەکرد.

زیاتر باس لەوە دەکرێت کە لە ساڵی 2014ەوە، ئەرداکانی بە هۆی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمپانیاکانی خۆی، لەوانە کۆمپانیا پێشەنگەکان لە مالیزیا و هۆنگ کۆنگ و کۆمپانیای لۆجستیکی ئیماراتی، بۆ دابینکردن و گواستنەوەی کەرەستە، پارچە و تەکنەلۆژیای هەستیاری ئەمریکی و بیانی بۆ ئێران، بۆ بەرنامەکانی چەک و تەقەمەنی ئێران بەکارهێناوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین