ئەوروپا ئیدانەی هەڵدانی مانگی دەستکردی ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت:

سێ وڵاتی ئەوروپی، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا، نیگەرانی خۆیان لە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی دوور مەودای ئێران دەربڕی.

ڕۆژی شەممە (27/ کانونی دووەم/ 2024) العربیە، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ترۆئیکای ئەوروپی، جەخت لەسەر رووبەڕووبوونەوەی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و کردەوە تێکدەرانەکانی ئێران دەکاتەوە.

هاوپەیمانی وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا، ناسراو بە ترۆئیکای ئەوروپی، رۆژی هەینی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، لەگەڵ نیگەرانی خۆیان لە پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی ئێران؛ هەڵدانی مانگی دەستکردی "سۆرەیا" لە لایەن ئێرانەوە لە هەفتەی رابردوو، کە بە بەکارهێنانی مووشەکی هەڵگرتنی مانگی دەستکردی سێ قۆناغی "قائیم-100" ئەنجام دراوە، سەرکۆنە کرد.

لە بەیاننامەکەی ترۆئیکای ئەوروپادا هاتووە، کە ئێران لە بواری بۆشاییدا لە تەکنەلۆژیا بۆ پەرەپێدانی سیستەمی مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا بەکاردەهێنێت و لە ژێر ئەم پەردەیە، چەک و تەقەمەنی خۆی پەرەپێدەدات.

ئەم سێ وڵاتە لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا دەڵێن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، کە ئەو تەکنەلۆژیایەی کە لە مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکردی قائیم-100، بەکارهێنراوە، بۆ پەرەپێدانی سیستەمی مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا پێویستن، دەشڵێن، ئەمەش رێگە بە ئێران دەدات، مەودای چەکی مووشەکی خۆی زیاد بکات.

هەر لەو پێوەندییەدا، جەختیان لە پابەندبوونیان بە پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و پابەندبوونیان بە لێپرسینەوە لە تاران لە بەرامبەر کارە تێکدەرانەکانی کردەوە. 

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین