ئێران: هیچ رۆڵێکمان لە هێرشکردنە سەر بنکەی ئەمریکا نییە ئێران

نوچەنێت:

ئێران رۆڵی خۆی لە هێرشەکەی سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لەسەر سنووری ئوردن و سوریا ڕەتکردەوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی 3 سەرباز و برینداربوونی 34 سەربازی دیکە.

لە رۆژی دووشەممە (29/ کانونی دووەم/ 2024) العربیە، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تێوەگلانی وڵاتەکەی لە هەموو ئەو هێرشانەی کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج رەتکردەوە و تۆمەتەکانی دژ بە تارانیش لەم بارەیەوە بە "دوبارەکردنەوەی تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران و پیلانگێڕی" ناوبرد.

کەنعانی لە درێژەدا رایگەیاندووە: گرووپەکانی بەرخۆدان  لە ناوچەکە لە بڕیار و کردارەکانیاندا فەرمان لە ئێران وەرناگرن و تارانیش لە بڕیارەکانی ئەو گرووپانەدا کە لە شێوازی پشتگیری لە فەلەستین یان بەرگری لە خۆیان و گەلەکەیان بکەن، لە بەرامبەر هەر دەستدرێژی و داگیرکارییەک، دەستوەردان ناکات.

هەروەها گوتەبێژی شاندی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیوەندی وڵاتەکەی بە هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی 22 لە باکووری رۆژهەڵاتی ئۆردن رەتکردەوە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین