بزووتنەوەى حەماس نەخشە رێگەى وەستانى جەنگ لەگەڵ ئيسرائيل بڵاودەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بزووتنەوەى حەماس نەخشەرێگەى وەستاندنى جەنگى بڵاوكردەوە، كە لە چەند قۆناغێك پێكهاتووە، كە لە قۆناغى (45) رۆژى داناوە، تاوەكوو سەرجەم ديلەكانى ئيسسرائيل ئازاد بكات، حەماس داواى كردووە توركيا و ميسر و قەتەر و رووسيا و نەتەوە يەكگرتووەكان چاودێرى بەڕێوەچوون و گرەنەتى ئەو رێككەوتنە بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى شوبات/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) نەخشە رێگەى بزووتنەوەى حەماسى بۆ ئاگار بەست لەگەڵ ئيسرائيل بڵاوكردەوە، نەخشە رێگە لە سێ قۆناغ پێكهاتووە، هەر قۆناغەى ماوەى (45) رۆژى بۆ داندراوە، كە تێيدا كۆمەڵێك داواكارى لەخۆى گرتووە، كە پێويستە هەردوو لا پێوەى پابەندبن.

بەگوێرەى نەخشەرێگە لە قۆناغى يەكەم دەبێت هەموو هێرشە ئاسمانى و زەمينييەكانى ئيسرائيل بۆ سەر غەزە بوەستن و هێزە سەربازييەكانيش لە غەزە دەرچن بگەڕێنەوە شوێنەكانى پێشوو، ئەوەش بۆ ئەوە هەموو لايەك بتوانن پڕۆسەى ئاڵوگۆڕى ديلەكان دەست پێ بكەن.

سەبارەت بە ئازادكرداوەكانيش حەماس داواى كردووە (1500) كەس لە زيندانەكانى ئيسرائيل ئازاد بكرێت، كە (500) كەسيان سزاى هەميشەييان هەييە.

لە بەشێكى ديكەى ئەو داواكاريانە هاتووە پێويستە بڕى پێويست لە پێداويستى ژيان بۆ دانيشتوان دابين بكرێت، هەروەها هاوكارييەكان بۆ هەموو ناوچەكانى غەزە بێت، هەروەك رێگەش بە گەڕانەوەى ئاوارەكان بۆ شوێنەكانيان بدرێت.

دواى ئەو قۆناغە راستەوخۆ قۆناغى نۆژەنكردنەوەى نەخۆشخانەكان و هێنانى چادرى پێويست بۆ دانيشتوان و دەستپێكردنەوەى پێدانى هەموو خزمەتگوزارييە مرۆييەكان لە لايەن نەتەوە يەكگرتووەكانەوە، لەگەڵ ئەو قۆناغەش گفتوگۆى ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە گێڕانەوەى ئارامى تەواو دەست پێ بكات.

يەكێكى ديكە لە داواكارييەكانى بزووتنەوەى حەماس چارەسەركردنى رێگرييەكانە لە مزگەوتى ئەقسا، كە بە پێويستى دەزانێت ئەو دۆخە بگەڕێتەوە بۆ بەر لە ساڵى (2002).

سەبارەت بەوڵاتەكانيش قەتەر و ميسر سەركردايە هەموو هەوڵەكان دەكەن بۆ ئەو لايەنانەى دەيانەوێت  هاوكاربن لە ئاوەدانكردنەوەى كەرتى غەزە، كە پێويستى بە رەوانەكردنى ئامێرى پێويستە بۆ لادانى پاشماوەى خانوو و باڵەخانە رووخاوەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین