حوسییەکان کەشتییەکیان کردۆتە ئامانج کە بەرەو ئێران دەڕۆیشت ئێران

نوچەنێت:

بەگوێرەی راپۆرتەکان، توانای حوسییەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە سەرەتاییە دەریاییەکان دوای دوورکەوتنەوەی کەشتیی ئێرانی بەهشاد کەمبۆتەوە.

رۆژی دووشەممە (12/شوبات/2024)، ئەلعربیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ماڵپەڕی تانکەر تراکێرز، توانای حوسییەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە سەرەتاییە دەریاییەکان، کە پێشتر وردتر بوو، دوای دوورکەوتنەوەی کەشتی ئێرانی "بهشاد" رۆیشتنی بەرەو بنکەی چینی لە جیبوتی کەمی کردووە.

کۆمپانیای "مارین ترافیک" کە جوڵەی کەشتییەکان لە دەریا چاودێری دەکات، رۆژی دووشەممە (دوێنێ) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ایکس" روونیکردۆتەوە، کە کەشتی بارهەڵگری یۆنانی "ستار ئایرێس" بەرەبەیان ئەمڕۆ لە دەریای سوور، بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج، کە بەرەو ئێران دەڕۆیشت..

بە پێی هەواڵەکان، ئەم کەشتییە بازرگانییە، کە لە بەرازیلەوە بەرەو بەندەری "خومەینی" ماهشەهر لە باشووری ئێران لە رێگادا بووە، بە هەڵە لەلایەن حوسییەکانەوە بە مووشەک کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی ماڵپەڕی تانکەر تراکێرز کە لە شوێنپێهەڵگرتن پسپۆڕی هەیە دەڵێت، ئەم هێرشەکە دەریدەخات، کە توانای حوسییەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری سەرەتایی دەریایی، کە پێشتر ووردتر بوو، دوای دوورکەوتنەوەی کەشتیی ئێرانی بەهشاد کە بەرەو بنکەی چینی جیبوتی رۆیشت، کەم بۆتەوە.

لە لایەکی دیکەوە گرووپی حوسییەکان رایانگەیاند، کە کەشتیی "ستار ئایریس"، لە کاتێکدا کە بە گەرووی ستراتیجی "باب المندب"دا تێدەپەڕی کردۆتە ئامانج و بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەم کەشتییە ئەمریکییە.

ئەم هێرشانەی حوسییەکان، هاتوچۆی کەشتیوانی جیهانی رووبەڕووی کێشە کردۆتەوە و نیگەرانییەکانی لەبارەی زیادبوونی هەڵاوسانی جیهانی پەرەپێداوە.

سەرچاوە: ئەلعربیە

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین