وڵاتان هەنگاوەکانیان بۆ سنووردارکردنی گەرمبوونی زەوی چڕ دەکەنەوە بابەتی گشتی

نوچەنێت:

هەریەک لە وڵاتانی بەرازیل، ئیمارات، ئازەربایجان ڕایدەگەینن بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان وەک ئەوەی لە (28)مین کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەش و هەوا ڕێککەوتنیان لەسەر کردبوو زیاتر دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە (13/شوبات/2024) ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە، "بەرازیل، ئیمارات، ئازەربایجان ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن بۆ سنووردارکردنی گەرمبوونی زەوی بۆ پلەی سیلیزی (1.5) کە ئەمە یەکێک بوو لە بەڵێنەکانی وڵاتان کە لە کۆنفڕانسی ساڵی ڕابردووی نەتەوە یەکگرووەکان ڕێککەوتنیان لەسەر کردبوو".

دەربارەی ئەم پێشهاتە نوێیە سوڵتان ئەحمەد ئەلجابر، سەرۆکی (cop 28) ڕایگەیاند، "ئەم ڕێککەوتنە جەخت کردنەوەیە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کۆنفڕانسی ساڵی رابروو، پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ گەیشتنە ئەو پلەیەی کە بۆ گەرمبوونی زەوی داندراوە تا (2025)"، 

چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنی ئەو سێ وڵاتە بۆ رووبەڕبووبوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا هەماهەنگی نێودەوڵەتی و کارکردنی زیاتر بێنێتەئاراوە، هەروەها سەرکردەی وڵاتانى دیکە بەشداری لە کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوادا بکەن لە ساڵانى داهاتوو.

کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا ساڵی ڕابردوو لە دوبەی بەڕێوەچوو، بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە ئازەربایجان بەڕێوە بچێت، ساڵی داهاتووش لە بەرازیل کۆنفڕانسەکە ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین