سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆبووەوە کوردستانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ئەڵمانیان کۆبوونەوە و "پێشھاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە، شەڕ لە غەززە، دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست" تاوتوێ کرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی (16/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی "دوایین پێشھاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە، شەڕ لە غەززە، دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر و لێکەوتەکانی بیروڕایان گۆڕییەوە و جەختیان لە گرنگی و پێویستیی ھاریکاریی ھاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە."

ھەروەھا دەشڵێت، "ھاریکاریی قەتەر لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی" کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین