عەلی خامنەیی داوایەک لە خەڵکى ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت:

عەلی خامنەیی دەربارەی هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتووی پەرلەمانی ئێران داوا لە خەڵک دەکات، بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن بە ئامانجى چارەسەرکردنى ناکۆکی و کێشەکانى ئێران.

ڕۆژی دووشەممە (19/شوبات/2024) ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئێرانییەکان دەڵێت، "بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن، چونکە هەڵبژاردنەکان چاکسازییەکی ناوخۆییە و چارەسەرکەری کێشەکانە".

خامنەیی جەختی لەوەش کردەوە، "هەڵبژاردن ڕووداوێکی نەتەوەیی گرنگە و لە هەڵبژاردن هەموومان بەشدار دەبین لە چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات".

بڕیارە مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەڕێوە بچێت، (290) ئەندامی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، پێشبینى دەکرێت هەڵبژاردنى خولى نوێى پەرلەمانى ئەو وڵاتە کاریگەرییەکى ئەوتۆى لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى ئەو وڵاتە نەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین