ئێران: دوو کەس لەکاتی دانانی بۆمبدا پێیاندا دەتەقێتەوە ئێران

نوچەنێت:

داواکاری گشتی سیستان و بەلوچستان هەوڵی دوو کەس بۆ ئەنجامدانی کردەوەی "بۆمبدانان" لە شاری بەمپوور لەو پارێزگایە راگەیاند.

رۆژی چوارشەممە (28/شوبات/2024) ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، مێهدی شەمسئابادی، داواکاری گشتی بارێزگای سیستان و بەلوچستان رایگەیاند: دوو کەسی هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی "بۆمبدانان" لە شاری بەمپوور داوە.

بە گوتەی شەمسئابادی "ئامانجیان لەم ئۆپەراسیۆنە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی دەوریەی پۆلیس بووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێدا تەقیوەتەوە و یەکێکیان کوژراوە و کەسی دووەم هەڵاتووە".

شەمسەبادی دەڵێت، "فەرمان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەری دووەمی هەڵاتووی ئەم کردەوەیەی بۆمبدانانە دەرچووە".

پارێزگای سیستان و بەلوچستان یەکێک لەو ناوچانەیە کە هێرشی بەرفراوان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت لە لایەن گرووپی "جیش العدل"ەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین