پەيمانگەى واشنتن: بكوژى هيشام هاشمى ئازاد كرا وەرگێڕان

نوچەنێت

پەيمانگەى واشنتن لە راپۆرتێكدا تيشك دەخاتە سەر چۆنيەتى ئازادكردنى هيشام هاشمى لێكۆڵەرى ديارى عێراقى، كە لە ساڵى (2020) راپۆرتێكى بڵاوكردەوە، لەو راپۆرتە تيشك دەخاتە سەر چۆنيەتى ئازادكردنى ئەحمەد كەنانى بكوژى هاشمى، كە لەلايەن يەكێك لە گرووپە چەكدارەكان بە پارە گيرابوو، دواى دەستگيركردنى ئازادى دەكەن و رەوانەى دەرەوە دەكرێت، دواتريش لە لايەن دادگاوە ئازاد دەكرێتەوە، لەدواى ئازادكردنى جارێكى ديكە دەگەڕێتەوە عێراق.

لە راپۆرتەكە لەلايەن مايكل نايتس و حەمدى ماليك و ئەمير كەعبى، شاڕەزايانى بوارى عێراق و گرووپە چەكدارەكان ئامادەكراوە. 

لەو راپۆرتە هاتووە، هيشام هاشمى لە شەشى تەمووزى (2020) لەبەردەم ماڵەكەى خۆى لە زيونە لە بەغدا تيرۆركرا، بەر لە تيرۆركردنى راپۆرتێكى بڵاوكردەوە، لەو راپۆرتە هاتووە، گرووپە چەكدارەكان كە خاڵى پشكنينى ناياسيان لە بەغدا داناوە، ناوى كەتيبەكانى حزبوڵا و عەسائيبى ئەهلى حەقى هێنابوو، كە بە ناياسايى خاڵى پشكنينيان داناوە.

لەدواى بڵاوبوونەوەى ئەو راپۆرتە حوسێن موئنيس، ئەندامى باڵاى كەتيبەكان حزبوڵا رەخنەى توندى  لە هاشمى گرت.

لەدواى كوژرانى حكومەتى عێراق رايگەياند، ئەحمەد حەمداوى كەنانى، كە ئەفسەرى پۆليسە بە پلەى مولازم، دەستگيركراوە، دواى دەستگيركردنەكەى دانى بەوە داناوە، كە لايەن يەكێك لە گرووپە شيعەكان بۆ كوشتنى هاشمى بە كرێگيراوە، دواتريش كەنانى ورەكارييەكانى چۆنيەتى كوشتنى باس كربوو. 

لەدواى گۆڕانى حكومەتى عێراق لە مانگى تشرينى يەكەمى (2022) كە هەريەك كەتيبەكانى حزبوڵا و عەسائيبى ئەهلى حەق رەزامەنديان لەسەر دياريكردنى محەمەد شياع سوودانى وەك سەرۆك وەزيران دەبڕى، كەنانى شاردرايەوە، كاتێك دادگاى تاوانەكانى رەسافە لە حەوتى ئايارى ساڵى رابردوو حكومى لە سێدارەدانى بە غيابى بۆ دەركرد، لە دادگاكە ئامادە نەبوو.

بەهۆى ئەو فشارانەى كەتيبەكانى حزبوڵا حكومەتى عێراق نەيتوانى دووبارە دەستگيرى بكاتەوە، كە بە شێوەيەكى ناياسايى ئازاد كرابوو، دواتر چووە دەرەوەى عێراق، ئەگەر هەيە يا لە لوبنان بێت.

لە دووى كانوونى دووەمى ئەمساڵ دادگاى فيدراڵى، كە فايەق زێدان سەرۆكايەتى دەكات و لە لايەن گرووپە چەكدارەكان پاڵپشتى دەكرێت حكومەكەى هەڵوەشاندەوە دووبارە دۆسيەكەى رەوانەى هەمان دادگا كردەوە بۆ دووبارە دادگايى كردنەوە.

لەبەرانبەردا دادگا رايگەياند، هيچ دۆسيەك نييە تاوەكوو پێويست بكات كەنانى وەڵامى بداتەوە، لەو قۆناغەش لە دانپێدانانەكانى پاشەگەز دەبێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ عێراق، دواتريش دادگا راگەياند، بڕيارى دەستگيركردنى ناياسايى بووە، لەدواى ئەستۆپاكى كەنانى جارێكى ديگە لە رێگەى فڕۆكە خانەى بەغدا لە لايەن تيمێكى ئەمنى سەر بەهێزەكانى حەشدى شەعبى گەڕايەوە عێراق.

لەدواى كوژرانى هيشام هاشمى، د.تۆبى دۆدج، لە كۆليژى ئابوورى لەندەن يەكێك بوو لە دۆستە نزيكەكانى هاشمى لە بابەتێكدا دەڵێت، ئايا هێز بۆ ياسا و سيستەمى دامەزراوەيى و مۆليس و هێزە چەكدارە عێراقييەكان دەبێت ياخود گرووپە چەكدارەكان داهاتووى عێراق دادەڕێژنەوە؟ جگە لەوە تەنيا كاردانەوەى حكومەتى عێراق دەبێت بەرانبەر كوشتنى يەكێك لە ئەندامەكانى بەشێوەيەكى دڕندانە. بەداخەوە وەڵامەكە زۆر روونە، گرووپە چەكدارەكانى سەبە ئێران لە سايەى حكومەتى سوودانى داهاتووى عێراق دادەڕێژنەوە.

سەرچاوە: پەيمانگەى واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین