سەرۆک بارزانى بارزانى بە بۆنەى جەژنى ڕەمەزان پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى نیسان/2024) سەرۆک بارزانى بە بۆنەى هاتنەوەى جەژنى ڕەمەزان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان و، بەختەوەری و ئاسوودەیش بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بێتە دی."

 

دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. جەژنە پیرۆزە لە یەكە بە یەكەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بكات. هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان و، بەختەوەری و ئاسوودەیش بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بێتە دی.

جەژنتان پیرۆز و لە خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی

30ی ڕەمەزانی 1445ی کۆچی

9ـی نیسانی 2024

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین