هێمن میرانى بۆ هاووڵاتییانى هەولێر: بڕۆن پاسپۆرتەکانتان وەربگرنەوە کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ هەینى (19-8-2024) هێمن میرانى، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، "چوار هەزار پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بووە و خاوەنەکانیان ناچن وەریگرنەوە."

هێمن میرانى لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردەوە، "ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتی پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، بەڵام نەیانبردۆتەوە، هەیانە ساڵ و چەند ساڵی بەسەردا تیپەڕبووە."

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەکات، "کاتێک فشار لەسەر بەرێوەبەرایەتییەکانمان هەیە واستەی دونیا دەکەن، فشاری دونیامان بۆ دێنن بەس نۆرەیەکی پاسپۆرت وەربگرن، ئێستاش ئەوەتا پاسپۆرتەکانیان دەرچووە و پارەیان خەرج کردووە ناچن وەریگرنەوە."

داواش لە هاووڵاتییان پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە و دەشڵت، "هاووڵاتیانی هەولێر، تکایە بڕۆن پاسپۆرتەکانتان وەرگرنەوە."

بە پێى وتەى هێمن میرانى، بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڕیارى داوە بە تەلەفون ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە بکاتەوە کە تاوەکو ئێستا پاسپۆرەکانیان وەرنەگرتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین