وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و کارەبا: بەهۆى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر کارەبا کەم دەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشیان دواى هێرشەکەى سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر بڵاوکردەوە و دەڵێن، کارەباى نیشتمانى کەم دەبێتەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (26/نیسان/2024) هەردوو وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەکەینەوە بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکەى هەردوو وەزارەت دا هاتووە، "ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا."

جێگەى ئاماژە پێدانە، ئێوارەى ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر، تاوەکو ئێستا سەرچاوەى درۆنەکە دیار نییە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین