سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە (28/نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌.

لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى "پرۆسه‌ى سیاسى و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

هەروەها دەشڵێت، هه‌ردوولا باسیان له‌ "گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق كرد و جه‌ختیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات كرده‌وه‌."

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و ڕۆڵی ئه‌رێنیی دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاتدا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین