چوارچێوەى هەماهەنگى داوایەکى سەرۆکى پێشووى پەرلەمان رەت دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چوارچێوەى هەماهەنگى داوایەکى محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى پێشووى پەرلەمان رەت دەکاتەوە، کە رایگەیاند بوو، پێویستە بە زووترین کات پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى عێراق هەموار بکرێتەوە و سەرۆکى نوێ هەڵبژێردرێت.

ئەمڕۆ شەممە (چوارى ئایار/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، سالم عەنبەگى پەرلەمانتارى چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هێزەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگى هەموارکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان رەت دەکەنەوە، بەو ئامانجەى دەرگا بۆ کاندیدى نوێ بۆ سەرۆکى پەرلەمان بکاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات، هەمواکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆ پێچەوانەى بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى، هیچ پاساوێکیش بۆ ئەو هەنگاوە نییە، ناکرێت بڕیارى لەو جۆرە لە پێناو بەرژەوەندى یاخود هەندێک پارت بدرێت.

لە چەند رۆژى رابردوو محەمەد حەلبووسى رایگەیاند، هەر کەسێک لە دەرەوەى حزبەکەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان وەربگرێت رەتى دەکەنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین