ئیسرائیل و حەماس لە قاهیرە گفتوگۆ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە ئامادەیی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا وەک دیپلۆماسییەتێکی ناڕاستەوخۆ لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئیسرائیل و حەماس گفتوگۆ دەربارەی دانووستان دەکەن.

ڕۆژی شەممە (چواری ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەکی ئاسایشی میسڕ ڕایگەیاند، "ئەنجامەکانی ئەمڕۆی دانووستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس جیاواز دەبن، تەنیا چەند خاڵێکی کەم ماوەتەوە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی".

بەرپرسێکی فەڵەستینی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "پێدەچێت ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ باشتر بێت، پێویستە هەوڵەکان بە تەواوی چڕ بکرێنەوە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی".

هەریەک لە ئەمەریکا و میسر هەوڵەکانیان بە تەواوەتی چر کردووەتەوە لە پێناو گەیشتنی حەماس و ئیسرائیل بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی. دوێنێ هەینی (3/5/2024) حەماس ڕایگەیاند، "بە ئامانجێکی جیاواز سەردانی میسر دەکەین تا بتوانین بگەین بە ڕێککەوتن".

هەروەها ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، "لە بەرانبەر ئازادکردنی سەدان زیندانی فەڵەستینی و ڕاگرتنی جەنگ بۆ ماوەیەک،  وە گەڕانەوەی چەندین بارمتەى ئێمە مەرجى سەرەکى ئیسرائیلە".

لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس قوربانی و وێرانکارییەکان بەردەوامییان هەیە، لە دوایین ئاماردا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بلاویکردەوە، زیاتر لە (34) هەزار و (600) فەڵەستینی کوژراون کە (32) کەسیان لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوو بووە، زیاتر لە (77) هەزار کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین