کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى ڕایدەگەیێنێت، ئەو شەپۆلەى بارانەى هەرێمى کوردستانى گرۆتەوە، ئەمڕۆ و سبەى بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجى ئایار/2024) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى گەواڵە بارانى کورت خایەن هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى باران بارین زیاتر دەبێت.

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، سبەى دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، باران بارین لە کاتەکانی بەیانى زوو لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتى بە شێوەى تاوە بارانى پچر پچر و هەورە تریشقە دەبێت، پاشان کاریگەرى باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران و ئیدارەى ڕاپەڕین و سنوورى پارێزگاى سلێمانى، پاشان بۆ سەر سنوورى ئیدارەى گەرمیان .دابارین لەم ناوچانە بەشیوەى تاوە باران و هەندێ کات لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت و هەروەها هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێراى با زیاد دەکات .

هاوکات کەشناسى هەرێم، بە ژمارە جیاوازی باران بارینی ئەم ساڵ لەگەڵ پار ساڵ تاوەكو ئەمڕۆى بڵاوکردەوە، کە بەمشێوەیەیە:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین