بۆ یەکەمجار ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران پشتڕاست دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت

بۆ یەکەم جار وەزیرێکی ئیسرائیلی بەفەرمی پشتراستی دەکاتەوە، کە ئەم وڵاتەکەی لە پشت هێرشی ئەم دواییەی سەر بنکەی ئاسمانی ئیسفەهان بووە.

رۆژی یەکشەممە (5/ئایار/2024) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، میری رێگێڤ، کە وەزیری گواستنەوە و ئەندامی کابینەی ئەمنیی ئیسرائیلە بۆ یەکەمجار شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 14ی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد، ئۆپەراسیۆنی ئەم وڵاتە لە ئیسفەهان لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام درا.

ئەم بەرپرسەی ئیسرائیلدەڵێت، "ئێمە بە وەڵامی خۆمان پەیامێکمان ئاراستە کرد و لەلایەن ئێرانەوە وەرگیرا و جیهان تێگەیشت، کە ئیسرائیل گەمژە نییە".

وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل درێژەی بە چاوپێکەوتنەکەی دەڵێت، گومانمان لە هێرشەکەی سەر رەفەح هەبوو؛ "سوپاکەمان لە خان یونس بوو و دواتر رووبەڕووی ئێران بووینەوە؛ توانیمان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئیسرائیلی و ئەو بڕیارانەی کە دامان، .بۆ یەکەمجار ئەو موشەکانەی، کە لە ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە دەکران، رێگریان لێ بکەین". 

زیادبوونی گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەبیب لە چەند هەفتەی رابردوودا، نیگەرانییەکانی لە سەر هەڵگیرسانی ئاڵۆزی و ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەپێدا.

بەگوێرەی راپۆرتی فاینەنشیاڵ تایمز، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 18 ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریا گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی کە دەگوترێت ئیسرائیل ئەنجامی دەدات. 

لە دوایین حاڵەتی ئەم هێرشانەدا، ئیسرائیل لە 1ی نیسانی ئەمساڵ، هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق و لەو رووداوەدا حەوت ئەندامی باڵای سوپای پاسدارانی کوژران.

لە بەرامبەردا ئێران بە زیاتر لە 300 مووشەکی کروز، بالیستیک و درۆن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. ئەمەش یەکەم هێرشی راستەوخۆی ئێران بوو بۆ سەر خاکی ئیسرائیل. ئیسرائیلیش لە کاردانەوە بەمە، سەرلەبەیانی 19ی نیسان، بە مووشەک بنکەی ئاسمانی ئیسفەهانی کردە ئامانج.

لە شیکاری بۆ وێنەی مانگە دەستکردەکان دەردەکەوێت، بەهۆی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل کە بەشێکی سەرەکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-300 کە جێگیرە کراوە لە بنکەی ئاسمانی ئیسفەهان لەناوچووە.

بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، 99%ی مووشەک و درۆنەکانی ئێران خراوەتە خوارەوە و هەفتەنامەی ئیکۆنۆمیست لە راپۆرتێکدا لە 14ی نیسان، هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە شکستێکی سەربازی ناوبرد.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین