وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە و ئێران لە گامبیا کۆدەبنەوە ئێران

نوچەنێت

وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە و ئێران لە پەراوێزی دیداری لوتکەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە شاری بانجولی پایتەختی گامبیا کۆبوونەوە.

رۆژی یەکشەممە (5/ئایار/2024) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بڵاویکردەوە، فەیسەڵ بن فەرحان و حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، سەرۆکانی هەر دوو دەزگای دیپلۆماسی سعوودیە و ئێران، تاوتوێی "پەیوەندیی دوو قۆڵی و رێگاکانی پتەوکردن و فراوانکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە، ئەمە جگە لە لێکدانەوەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان" و بەتایبەتی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی "غەززە" گفتوگۆ و راوێژیان کرد.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئێران (ئیرنا) رایگەیاند، لە دیداری سەرۆکی هەردوو دەزگای دیپلۆماسی ئێران و سعوودیە، بن فەرحان لەسەر "بەردەوامی مامەڵەی نێوان تاران و ریاز بۆ بەرپەرچدانەوەی" پلانەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بە پێویستی دەزانێت.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، بن فەرحان، لە هەڵوێستی وڵاتەکەی لە "ئیدانەکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق وەک شوێنێکی دیپلۆماتیک، رایگەیاندووە "هێرشی لەو شێوەیە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو و قابیلی رەوایەتیدان نییە".

بەگوێرەی ئیرنا، عەبدوڵڵاهیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەگەڵ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر کۆبووەوە و لە هەوڵ و هەڵوێستەکانی میسر، سەبارەت بە شەڕی غەززە "پێزانین و ئامادەیی ئێران بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە جەختی لێکردەوە و داوای هاوکاریی قاهیرە لەم روووە کرد".

سەرچاوە: رادیۆفردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین