بە ئامادەبوونی هەزاران کەس کۆنسێرتەکەی ئەنجامدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

هونەرمەندی بە ناوبانگی ئەمریکی مادۆنا، کۆنسێرتێکی بە ئامادەبوونی ملیۆنێک و 600هەزار کەس بەڕیوەچوو.

شەوی (4/ئایار/2024) گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی ( مادۆنا) بە ئامادەبوونی یەم ملیۆن و 600هەزار کەس، ئاهەنگێکی لە ریۆدۆجانیرۆی پایتەختی بەرازیل ئەنجامدا.

مادۆنا، بە بۆنەی 40 ساڵەی دەستپێکردنی کاری ھونەری، زنجیرەیەک کۆنسێرتی ئەنجامدا و کۆنسێرتەکەی بەرازیل کۆتا زنجیرەی ئەم چالاکییەی بوو.

بەهۆی قەرەباڵخی کۆنسێرتەکە، بەرپرسانی ئەمنی ئەم شارە تەواوی ئامادەباشییان وەرگرتبوو، لە هەموو لایەکەوە هەوڵی پاراستنی ئاسایشی کۆنسێرتەکە دەدرا، بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵ سودی ئەم کۆنسێرتە بۆ بەرازیل50ملیۆن یۆرۆ بووە.

مادۆنا، خانمە گۆرانیبێژێکی پۆپی ئەمریکییە، لە ساڵی 1958 لە ویلایەتی میشیگان لە دایکبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین