لە ماوەی مانگێکدا 31 ژن کوژراون دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، لە کوردستانی باکور و تورکیا، 31 ژن کوژران و 13 ژن بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی (5/ئایار/2024) پلاتفۆرمی (تاوانەکانی دژ بە ژنان دەوەستێنین) (KCDP)لە ڕاگەیێنداوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە لە ماوەی مانگێکدا لە تورکیا 31ژن کوژراون و 13ژن گومان لەسەر شێوازی مردنەکەیان هەیە. 

بەگوێرەی راگەیێندراوی پلاتفۆرمەکە، لەو 31 ژنە، 19ژن بەدەست ھاوژینەکانیان، پێنج ژن بەدەستی خۆشەویستەکانیان، سێ ژن بەدەست خزمەکانیان، دوو ژن بەدەستی کەسانی ناسیاری بنەماڵە، ژنێک بەدەستی باوکی، ژنێک بە دەستی براکەی و ژنێکیش بە دەستی کوڕەکەی کوژراون. 

هەروەها 18ژن لەنێو ماڵەکانیاندا، چوار ژن لەسەر شەقام، دوو ژن لە شوێنی کار، ژنێک لەناو ئۆتۆمبێل، ژنێک لە چۆڵەوانی، ژنێک لە شوێنێکی دوورەدەست، ژنێک لە ھۆتێل و ژنێکیش لە تەویلە کوژراون. 

بەگوێرەی داتاکانی ئەو پلاتفۆرمە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 31ژن کوژران و 29 ژنی دیکە بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

پلاتفۆرمی (تاوانەکانی دژ بە ژنان دەوەستێنین) مانگانە و ساڵانە ڕاپۆرتی تاوانەکانی دژ بە ژنان، لە وڵاتی تورکیا و کوردستانی بوکور بڵاودەکاتەوە. ئەم پلاتفۆمە چالاکی جۆراوجۆری دژ بە تاوانەکانی دژ بە ژنان هەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین