ئەردۆغان: لە هەولێر کۆبوونەوەى گرنگ و بەرهەمدارمان ئەنجام دا تورکیە

نوچە نێت

سەرۆک کۆمارى تورکیا لەبارەى سەردانەکەى بۆ عێراق ڕایگەیاند، سەردانیکردنى بەغدا و هەولێر دواى (13) ساڵ و کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک کۆمارى و سەرۆک وەزیرانى عێراق گرنگییەکى تایبەتى هەبێ بۆ تورکیا هەیە.

ڕۆژى دووشەممە (شەشەى ئایار/2024) ماڵپەڕى (T24)ـى توركى بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆبوونەوەى حکومەتى تورکیادا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى عێراق (27) یاداشت و ڕێککەوتنمان واژۆکردووە، لە ئێستادا قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوانمان ساڵانە (20) ملیار دۆلارە، دەمانەوێ ئەو بڕە زۆر زیاتر بکەین.

هەروەها سەرۆک کۆمارى تورکیا دەڵێت، لە هەولێر گفتوگۆ و و ڕاوێژى کۆبوونەوەى زۆر بەرهەمدارمان ئەنجام دا، لەگەڵ برا تورکمانەکانیشمان کۆبووینەوە.

 رەجەب تەیب تورکیا جارێکى دیکە جەختى لەوەکردەوە، پەکەکە و داعش مەترسى گەورەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامیگریى تورکیا و عێراق.

هاوکات ئاماژەى بەوە کردووە، ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا لە سنوورى هەرێمى کوردستان دژى پەکەکە بەردەوام دەبێت.

لەبارەى هێرشکردنە سەر ڕۆژئاواى کوردستان گوتیشى، ئەم ئۆپراسیۆنەکان وەستاون، بەڵام هەر کاتێک دەرفەتەمان بۆ برەخسێت ئەو کارە تەواو دەکەین دژ  بە هێزەکانى پەکەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین