بەنداوى دەربەنديخان سەررێژى كرد کوردستانی

نوچە نێت

ئيدارەى بەنداوى دەربەنديخان راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ دواى هەشت ساڵ جارێكى ديكە سەررێژى كردەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، "بەنداوی دەربەندیخان دوای 63ساڵ تەمەن هێشتا جێگەی ئومێد و دڵنیاییە دەتوانێت وەک پێش بومەلەرزەکە بەرگەی لافاوو شەپۆلەکان بگرێت کەڕووی تێدەکەن."

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى ئايارى 2024) يدارەى بەنداوى دەربەنديخان لە راگەيێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دوای تێپەڕبونی هەشت ساڵ، جارێکی تر بەنداوی دەربەندیخان سوپاس بۆخوای گەورە شانازییەک و ئۆمێدێکی تری گەورە خستەوە سەر خەرمانی شانازییەکانی ڕابردوویی و تۆماری (3)ملیارمەتر سێجا ئاوی کۆکراوەی تێپەڕاند.

دەقی راگەیەنراوی بەنداوی دەربەندیخان:

 ئەمڕۆ 2024/5/8 دوای تێپەڕبونی هەشت ساڵ، جارێکی تر بەنداوی دەربەندیخان سوپاس بۆخوای گەورە شانازییەک و ئۆمێدێکی تری گەورە خستەوە سەر خەرمانی شانازییەکانی ڕابردوویی و تۆماری (3)ملیارمەتر سێجا ئاوی کۆکراوەی تێپەڕاندو ئاستی ئاو لەبەنداوەکەدا ژمارەکانی پاش 485مەتری لەسەرئاستی ڕووی دەریاوە تۆمارکردو سەڕێژی کرد، بەم شێوەیەش ئەمڕۆ بو بەڕۆژەزێڕینەکان لە ئەرشیف و ئەلبومی یادەوەری تەمەنی پڕ خێرو بەرەکەتی بەنداوەکە.

ئەوەی ئەم سەر ڕێژبونەی ئەمجارەلەڕابردوو جیادەکاتەوە خۆ ڕاگری و تەسلیم نەبونێتی بەداڕوخان لەبەرامبەر بومەلەرزەی ساڵی 2017 کە بەگوڕی 703 پلەی ڕێختەر بوو، زیانێکی گەورەی بەلەشی بەنداوەکەگەیاند، سوپاس بۆخوا و پشتیوانی هەمولایەک توانرا برینەکان و زیانەکانی ساڕێژ بکەین و جارێکی تر ئومێدی پێ بەخشینەوە کە بەنداوی دەربەندیخان دوای 63ساڵ تەمەن هێشتا جێگەی ئومێد و دڵنیاییە دەتوانێت وەک پێش بومەلەرزەکە بەرگەی لافاوو شەپۆلەکان بگرێت کەڕووی تێدەکەن.

 بەوهیوای هەموساڵێک دڵخۆشمان کات بەسەر ڕێژبون و سوپاس بۆخوای گەورەش کەبارانی پڕلەخێروخۆشی داباراند

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین