پوتین: ڕووسیا ڕێگری لە ناکۆکییە جیهانییەکان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا سەرکەوتنی یەکێتیی سۆڤیەتی بەسەر ئەڵمانیای نازیدا لە جەنگی جیهانی دووەمدا پیشان دا، هەوڵدەدەین ڕێگری لە ناکۆکییە جیهانییەکان بکەین.

ڕۆژی پێنجشەممە (نۆی ئایار/2024) ماڵپەڕی (گاردیان) بڵاویکردەوە، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕۆژی سەرکەوتنی ڕووسیادا ڤڵادیمێر پوتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە جەختی، "لە مەترسی ناکۆکییەکانی جیهان کردەوە، ڕۆژئاوای تۆمەتبار کرد بە نانەوەی ناکۆکییەکان و ڕێگەنەدانی دەستێوەردانی بۆ وڵاتەکەی دووپاتکردەوە".

سەرۆکی ڕووسیا ڕاشیگەیاند، "بەهۆی پشتیوانکردنی ئۆکرایناوە دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا ناکۆکی جیهانی بەهێز دەکەن، هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە بەرەوپێشچوونەکانیان و بەرپەرچدانەوەی هەر کردارێک و هەڕەشەیەک دژی وڵاتەکەمان".

پوتین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادان و ناکۆکییە جیهانییەکان، هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادە باشیدان و ناهێڵین هیچ هەڕەشەیەکمان لێبکرێت".

ڕۆژی (نۆی ئایار) ڕۆژێکی هەستیارە بۆ ڕووسیا و ڕۆژی سەرکەوتنی ئەو وڵاتەیە، لە سەرانسەری وڵاتدا یادی  دەکڕێتەوە، هاووڵاتیان ڕێپێوانێکی فراوان ئەنجام دەدەن و وێنەی ئەو کەسانە بەرز دەکەنەوە کە لە بەرانبەر نازییەکاندا جەنگاون، بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە ئەمڕۆ ئەم ڕێپێوانە دواخراو تەنیا یادەکە کرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین