ئه‌ردۆغان سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكى پارتێكى ئۆپۆزسیۆن تۆمار ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئایار رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا سكاڵاى له‌سه‌ر میرال ئه‌كشینار تۆماركردووه و دواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى 250 هه‌زار لیره‌ى توركى لێده‌كات، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سووكایه‌تى پێكردووه.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى حزبه‌كه‌ى "ئیى پارتى" گوتوویه‌تى، ئه‌ردۆغان وه‌ك نه‌تانیاهۆ قه‌یران دروست ده‌كات بۆئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه". ئه‌كشینار ده‌ڵێ، "نه‌تانیاهۆ كۆپییه‌كى ئیسرائیلى ئه‌ردۆغانه، دوودڵ نابێت له‌وه‌ى خه‌ڵكى سڤیل و منداڵان بكاته ئامانج بۆئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ركابه‌ره سیاسییه‌كانى نه‌هێڵێ و به‌مشێوه‌یه له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه".
رۆژێك دواتر ئه‌ردۆغان به توندى وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه‌ى دایه‌وه و به "بێ ئابڕۆ" وه‌سفى ئهكشینارى كرد و گوتى، "سیاسه‌تمه‌دارمان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك ئابڕۆیان نه‌ماوه، به‌شێوه‌یه‌ك بێ شه‌رم و بێزارى من به هاوتاى نه‌تانیاهۆ ده‌زانن".
ئه‌ردۆغان به‌وه خۆى جیا ده‌كاته‌وه كه گوایه باسى فه‌ڵه‌ستین ده‌كرێت ئه‌وا هه‌ست و سۆزى ده‌جووڵێ، كه‌چى ئه‌كشینار "به‌سته‌زمانه" نازانێ له سه‌ر نه‌خشه فه‌ڵه‌ستین له كوێیه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment