ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌ ته‌قینه‌وه‌كانى عێراق سوودمه‌ندن عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق ده‌كات و باس له‌و لایه‌نانه‌ ده‌كات كه‌ له‌م ته‌قینه‌وانه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره‌ به‌م ناونیشانه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "گه‌ڕانه‌وه‌ى سیناریۆى خوێن بۆ عێراق دواى بایدن، كێ سوودمه‌نده‌؟" له‌ راپۆرته‌كه‌ به‌رپرسان و چاودێرانى سیاسى چه‌ندان وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و پرسیاره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام كۆى لێكدانه‌وه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌یه‌ كه‌ راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئێران سوودمه‌ندى یه‌كه‌مه‌ له‌ تێكچوونه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌منى عێراق.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ پێیوایه‌ ئێران كۆمه‌ڵێك ئامانجى له‌وه‌دا هه‌یه‌، له‌وانه‌ ده‌یه‌وێ جۆ بایدن ناچار بكات بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى، ئامانجێكى تر گه‌یاندنى په‌یامێكه‌ له‌وه‌ى ئێران ده‌توانێ به‌ خواستى خۆى عێراق به‌كاربهێنێ.

ئیحسان شه‌مه‌رى كه‌ توێژه‌رێكى به‌ناوبانگى عێراقه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات سێ لایه‌ن سوودمه‌ندن له‌م ته‌قینه‌وانه‌ و بۆ مه‌به‌ستى سیاسى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن، یه‌كێكیان ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن به‌كارى ده‌هێنن، دووه‌م ئه‌و حزب و میلیشیایانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ ململانێ له‌گه‌ڵ كازمى بكه‌ن، سێیه‌میش هه‌ر لایه‌نه‌ چه‌كداره‌كانى شیعه‌ن كه‌ خۆیان وه‌ك پاڵه‌وان ده‌رده‌خه‌ن و گوایه‌ ده‌توانن بارودۆخى عێراق كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین