هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی بە رێژەی ٪70 شیکاری ئابوری

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خواستی جیهانی بۆ گاز و کەمی رێژەی دابینکردن، هۆکاری سەرەکین لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی، بەردەوامی ئەو بەرزبوونەوەیە ئاستنەگ دەخاتە بەردەم پلانی بایدن بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا ساڵی 2050.

هەڵكشانی خواستی بەردەوامی گازی سروشتی و بوونی مەترسی لەسەر خستنەڕوو( دابینکردن)ـــی، نرخی ئەو وزەیان بەراورد بە 31 مانگی رابڕدوو بەرێژەی ٪70 بەرزکردۆتەوە. ئەمەیش بۆتە هۆی مانەوەی کیڕڤی نرخەکانی گاز لە ئاستێکی بەرز.

وێڕای داخستنی بازارەکان و داتەپینی ئاستی خواستی جیهان بۆ گازی سروشتی لە سەردەمی کۆرۆنادا، نرخی ملیۆن یەکەی بەریتانی گازی سروشتی بە 1.5 دۆلار دابەزی، بەڵام بەراورد بە دیسەمبەری 2018، لە تەمووزی 2021ـــدا، نرخی گرێبەستە درێژ مەودایەکانی گازی سروشتی  بە بری چوار دۆلار بۆ هەر ملیۆن یەکەیەکی بەریتانی بەرزبوونەتەوە، 

بە واتایەکی تر لە سەرەتای ساڵی 2021، نرخەکانی گازی سروشتی بەرزبوونەوەیان بە ئاستی ٪61.6 تۆمارکردن.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی

 یەکێک لە فاکتەرەکانی پشت بەرزبوونەوەی خێرایی نرخی گازی سروشتی، گۆڕانە لە ناکاوەکانی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەیان لەبەشیکی زۆری وڵاتانی جیهاندا. هەڵکشانی پلەکانی گەرما، هۆکارن لە کارپێکردنی زیاتری ئامێرە فێنکەرەوەکان، ئەمەیش بە واتایی بە کاربردنی کارەبای زێدەتر دێت، زیادبوونی خواستی کارەبا، پێویستی بە بەرهەمهێنانی زۆرتری کارەبا هەیە، گازی سروشتی بنەماییەکی سەرەکییە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا. 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئیدارەی نیشتمانی ئەمریکا، هاوینی 2021، گەرمترین هاوینە لە مێژووی ئەمریکادا

فاکتەریێکی تری بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سروشتی، کەمی ڕێژەی دابینکردنە لە بازاڕەکانی ئاسیا و ئەورووپا، ئەمەیش بۆتە هۆی ئەوەی خواست بۆ گازی سروشتی ئەمریکا لە هەڵكشانی بەردەوامدا بێت،و پاڵنەرێکی سەرەکی بێت لە مانەوەی نرخەکان بەو ڕێژەیە بەرزە، ئەمە جگە لەوەی زیادبوونی خواستی ناوخۆیی کار دەکاتە سەر ریژەی هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی دەرەوە.

ئاژانسی وزەی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای دەکات،  لە نیوەی یەکەمی 2021ـــدا، خواستی  جیهانی بۆ گازی سروشتی ئەمریکا، بە ڕێژەی ٪42 بەرزبۆتەوە. ئاستی دابینکردن بەراورد بە رێژەی خواستی گازی سروشتی، داتەپینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.

ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی ئەمریکا، تەنیا لە مانگی تەمووزدا لە 92.2 ملیار پێ سێجا بۆ 91.5 ملیار پێ سێجا دابەزیووە، هۆکارێکی سەرەکی پشت ئەو دابەزینەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی ئەمریکا، پاراستنی سامانە لە لایان کۆمپانیایەکانەوە، دوای ئەوە لە ساڵی ڕابردوودا،  تووشی قەیرانی دابەزینی نرخەکان بوونەوە.

هاوکات، ئاستی عەمبارکردنی پاڵاوگەکانی گازی سروشتی ئەمریکا، لە 49 ملیار پێ سێجا بۆ زێدەتر لە 2678 ملیار پێ سێجا لە تەمووزی ئەمساڵدا بەرزبوونەتەوە. بەڵام ئەم رێژەیە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2020ـــدا، بە بڕی 532 ملیار پێ سێجا کەمترە و لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا بڕی گازی سروشتی عەمبارکراو، زیدەتر لە 2854 ملیار پێ سێجا بووە.

دەرفەتەکانی بەردەم بەرزبوونەوەی نرخەکان

ئاژانسی وزەی ئەمریکی پێشبینی دەکات، ئاستی خواستی بەکاربردنی گازی سروشتی، لە لایان ئەمریکیەکانەوە ڕۆژانە بۆ 82.85 ملیار داببەزێت، ئەمەیش بە واتای دابەزینی ئاستی خواست دیت بۆ ٪1.1، بەراورد بە ساڵی رابردوو. لە ڕاستیدا بەردەوامی لە بەرزبوونەوەی نرخی گایز سروشتی دەبێتە هۆی گۆرانکاری لە ئاستی خواستی کارەبادا، ئەمەیش دەرەفتێکی لەبار دەبێت، بۆ پەنا بردنە بەر بەکاربردنی خەڵووز لە بەرهەمهێنای کارەبادا. 

لەو بارەیشەوە، ئاژانسی وزەی ئەمریکی پێشبینی دەکات، پشکی بەکاربردنی خەڵووز، لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، لە ٪20 بۆ ٪24 تا کۆتاییەکانی 2021 زیاد بکات.

ئەم گۆڕانکارییەی هاوکێشەکانی نرخ و بەکاربردن، بە تایبەت بەکاربردنی خەڵووز، دەبنە هۆی دروستبوونی بەربەست لەبەردەم سیاسەتی جۆ بایدن، بۆ کەمکردنەوەی رێژەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا ساڵی 2050. ئەم بەربەست و گۆرانکارییە بە ڕوونی لە ئامارەکانی چوار مانگی یەکەمی 2021ـــدا دەردەکەون، بە تایبەت دوای کەمبوونەوەی رێژەی بەکاربردنی گازی سروشتی لە بەرهەمهێنانی کارەبای ئەمریکا بەراورد بە ساڵی 2017.

هەروەها مانەوەی نرخەکانی گازی سروشتی بەو ئاستە بەرزە، دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی هەڵئاوسان، ئەمەیش دەبێتە هۆی بەکاربردنی خەرجی زیاتر لە لایان بەکاربەران و چەقینی کێرڤی گەشەی ئابووری و هێواشی بەرزبوونەوەی.

پێشبینیەکانی نرخی گازی سروشتی

ئاژانسی وزەی ئەمریکی، پێشبینی دەکات، ئاراستەی کێڕڤی نرخی گازی سروشتی لە شێوەی هێنری، بگۆڕیت بۆ شێوەی ساڵانە و بەراورد بە ساڵی 2020، نرخی گازی سروشتی لەمساڵدا، لە 2.03  ملیۆن یەکەکەی بەریتانی بۆ 3.32 دۆلار زیاد بکات، بەڵام ئەو رێژەیە لە 2022ــدا بۆ تەنیا 3 دۆلار داببەزێت. لە هەمانکاتدا پێشبینی دەکرێت دوای دوو ساڵی تر، نرخەکانی گازی سروشتی بە ڕێژەی ٪13و ٪20  بەرزببنەوە و بگەن بە 4 دۆلار بۆ هەر ملیۆن یەکەیەکی بەریتانی تا 2024.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین