دایکە تێرێزا کێیە؟ هەواڵ

نوچەنێت

کاتێک باسی کاری خۆبەخشی و مرۆڤ دۆستی دەکرێت، وێنەی ژنێک دێتە بەرچاومان کە خەریکی خزمەتی منداڵەن، ئەو ژنە دایکە تێرێزایە.

 

هەموومان گوێبیستی ناوی دایکە تێرێزا بووین، خەڵاتی دایەک تێرێزا لە ساڵی ٢٠٠٥وە ساڵانە دەدرێتە (١٠) لەو کەسانەی کە رۆڵیان لە کاری خۆبەخشی و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتی ھەبووە لە جیهاندا.

دایکە تێرێزا، راهیبەیەکی خەڵکی ئەلبانیایە ناوی راستەقینەی((اگنس گۆنکزا بۆجاکساو) لە ساڵی ١٩١٠ لە خێزانێکی ئایینی لە دایکبوووە.

دوای لە دایکبوونی ئەو خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ یوگسلافیا، دایکە تێرێزا بە گەنجی کاری جوتیاری کردووە تا ساڵی ١٩٣١، خۆی بۆ خواپەرستی یەکلاکردووەتەوە. ئەوکاتە بەناوی(خوشکە تێرێزا) ناوبانگی دەرکردووە.

 دایکە تێرێزا حەزی لە کاری مرۆڤدۆستی و خێرخوازی بووە هەربۆیە کە لەساڵی ١٩٣٧ پەیمانی دا ببێتە راهیبە ناوزناوەکەی بوو بە (دایکە تێرێزا).  لە ساڵی ١٩٤٨ خۆی بۆ چاودێریکردنی منداڵانی بێسەرپەرشت تەرخان دەکات. بۆئەو مەبەستەش جلی راهیبی دانا و جلێکی شین و سپی لەبەردەکرد بەو جلە دەناسرایەوە. 

دایکە تێرێزا لە ساڵی ١٩٥٠ کۆمەڵەی خوشکانی راهیبی دامەزراند، کە گرنگی بەبێ ماڵ و حاڵ و کەمئەندامان دەدا. 

ئەم ژنە وێڕای خواستی بۆ کاری خێرخوازی کاری لەسەر ئاشتی کردووە، پێیوابووە پێویستە مرۆڤەکان بە ئاشتەوایی بژین و دووربن لە رق و کینە. یەکێک لە گوتە بەناوبانگەکانی ئەوەیە کە دەڵێت"ئاشیئ لە زەردەخەنەیەکەوە دەستپێدەکات".  

ئەم ژنە ئێستا وەک ژنێکی خێرخواز و ئاشتی خواز ناوی چووەتە مێژووەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین