دووکەسی دیکە گیانیان لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان، ئاماری دۆخی کۆرۆنای لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی نیسان/ 2022) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری پەتای کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌که‌ (35) که‌س له‌ هه‌رێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بونه‌ و (2) تووشبووی په‌تاکه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.‌

به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) کاتژمێری رابردوودا پشکنینی ڤایرۆسی بۆ (1596) که‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (66) توشبوو له‌ په‌تاکه‌ چاکبوونه‌ته‌وه‌.

بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهان، بحۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا، پێویستە سەدا هەشتای دانیشتوانی جیهان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین