پارێزگارى هەولێر: لە هیچ کەسێک قبووڵ ناکەین زێدەڕۆیى لەسەر موڵکى گشتى ئەنجام بدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لە کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئامادەکارییەکانى جەژن ڕادەگەیێنێت، "بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لەهیچ کەس و لایەنێک بکرێت کە سەرپێچی و زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵکی گشتیی، بەتایبەتى لەڕۆژانى جەژن و پشووەکان کەسانێک دەیانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى سەرپێچى و زێدەڕۆیى".

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/نیسان/2022) بەسەرپەرشتى ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە ئامادەکاریەکانی جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز ئەنجامدرا.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، پارێزگارى هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەى سەرپێچى و زێدەڕۆیى ڕایگەیاند، "ئێوە بەشێکى گرنگن لەناو و ناوبانگى حکومەت، بۆیە دەبێت هەر یەکێک لە ئێوە بە هەماهەنگى و هاوکارى یەکتر و وەک یەک تیم و گروپ کارەکانتان لە چوارچێوەى یاسا بەرکارەکان جێبەجێ بکەن و ڕێگرى بکەن لە زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکان و چاوپۆشى لەهیچ کەس و لایەنێک نەکەن کە بیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر ئەرز و موڵکى حکومەت".

لە ڕاگەیێندراوەکەى پارێزگاى هەولێردا هاتووە، پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە کەمکردنەوەى ڕۆتین و کاروبارەى هاوڵاتییان، گوتى، "ئەوەى لەسەر ئێوە پێویستە بەو پەڕى ڕێزەوە لە ڕایکردنى مامەڵە و کاروبارەى هاوڵاتییان ئاسانکارییان پێشکەش بکەن، دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییەدابن و هەرچی لەتوانادا هەیە ئەنجامیبدەن بۆ ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان و ڕایککردنى مامەڵەکانیان و کەمکردنەوەى ڕۆتین لەفەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانتان".

سەبارەت بە مەترسییەکانى نەخۆشى تاى خوێن بەربوون، کە ئێستا له‌ چەند شارێکی عێراقى چەند حاڵەتێکى ئەم نەخۆشیە تۆمار کراوە و چەند كه‌سێكیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا "هەرچەندە تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان هیچ حاڵەتێک بەدی نەکراوە، لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و سەلامەتی هاوڵاتییان چەند ڕێنماییەکى پێویست بۆ خۆپارێزى و بەرچاو روونی هاوڵاتییان لەلایەن پارێزگاى هەولێر بڵاو بکرێتەوە، ئەوە جگە لەوەى تەئکیدی لە شارەوانییەکان کرایەوە کە پێویستە بەهەموو شێوەیەک سەربرینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغەبکرێت و هەرکەس ئەنجامیبدات ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین