سێ هەزار کەس لە ریزەکانى پاسەوانى سنوور دادەمەزرێن
نوچەنێت:
دامەزراندن لە ریزەکانى فەرماندەیى هێزەکانى پاسەوانى سنوور سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق کرایەوە، ژمارەى ئەو کەسانەى دادەمەزرێن سێ هەزار کەس دەبێ لە هەرێمى کوردستان و عێراق.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى/کانوونى یەکەم/2022) حهماده دزهیی، بهرپرسی فهرماندهی پاسهوانی سنوور - ناوچهی یهك به كوردستان24ـی راگهیاند، ئەو کەسانەى لە ریزەکانى فەرماندەیى هێزەکانى پاسەوانى سنوور دادەمەزرێن سێ هەزار دەبێت، تایبەت نییە بە هەرێمى کوردستان و عێراقیش دەگرێتەوە.
شێوازى دامەزراندنەکە لە فەرماندەیی هێزەکانى پاسەوانى سنوور لە ڕێگە ماڵپەڕێکى ئەلیکترۆنى دەبێت، کە هەموو کەسێک ئەگەر مەرجەکان بیگرێتەوە دەتوانێ خۆى تۆمار بکات، ئەمشەو کاتژمێر نۆ دەرگاى ناو تۆمارکردن لە ماڵپەڕى وەزارەتى ناوخۆ کرایەوە.
دامەزراندنى سێ هەزار هاووڵاتى لە کاتێکدایە، حکومەتى عێراق بە نیازە بە هاوبەشى لەگەڵ حکومەتى هەرێم سنوورەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا توندوتۆڵ تر بکات.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment