کەشناسى هەرێم هۆشدارى بارانى بەخوڕ و دروستبوونى لافا دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، هەفتەى داهاتوو بۆ ماوەى پێنج ڕۆژ ئەگەرى بارانبارین هەیە و لە هەندێ شوێن بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى نیسان/2023) بەڕێوەبەرایەتی گشی كەشناسی و بومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن ڕایگەیاند، لە ماوەى نێوان ڕۆژى دووشەممە تا ڕۆژى هەینى هەفتەى داهاتوو شەپۆڵێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا شەپۆڵێکى باران بارین سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .

بەپێى ڕاگەیێندراوى کەشناسى هەرێم، رۆژى دووشەممە سەرەتا باران بارینى کەم لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت، رۆژى سێ شەم و چوارشەممە شەپۆڵى باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستى دابارین بە شێوەى لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما.

هەروەها دەشڵێت، لەگەڵ نزیک بوونەوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە زانیارى زیاتر بڵاودەکەینەوە .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین