تورکیا ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى درێژکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى  تورکیا جارێکى ترى ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى درێژکردەوە، بەپێى زانیارییەکان ئەمجارە مەرجەکانى قورستر کردووە، بەفەرمیش لەم بڕیارە لەلایەن تورکیاوە ئاگادارکراوەتەوە.

ڕۆژى شەممە (23/کانوونى یەکەم/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، حکومەتى  تورکیا جارێکى دیکە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیى سلێمانی بۆ شەش مانگی تر تاوەکو (22-6-2024) درێژکردەوە.

بەپێى بڕیارە نوێیەکەى حکومەتى تورکیا ئەمجارە جگە لە ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکان،  هیچ فڕۆکەیەک ناتوانێت لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕیت.

ئەم بڕیارەى تورکیا لە کاتێکدایە، ڕۆژى (3-4-2023) حکومەتى تورکیا گەشتەکانى کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت، بەپێى ڕاگەیێندراوێک، هۆکارەکەى بۆ هەبوونى چالاکى پەکەکە لەو پارێزگایە دەگەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین