گوندێکى سنوورى چەمچەڵ بەدرۆن بۆردوومان دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى ناحیەى ناحیەی ئاغجەلەر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆردوومان کرا، گومان دەکرێت لەلایەن سوپاى تورکیا بۆردوومانەکە ئەنجام درا بێت.

بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (27/کانوونى یەکەم/2023) فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان گوندێکی سنووری قەزای چەمچەماڵی بۆردوومان کرد.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو بەیانى ئەمڕۆ گوندەى بۆردوومان کراوە، ناوى (توتەقەڵ)ـە دەکەوێتە سنووری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵە. 

هاوکات زیانەکانى ئەم بۆردوومانە نەزانراوە و تا تاوەکو ئێستاش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوو گوندەکانى سنوورى ئاغجەر چەندینجار هێزەکانى پەکەکە لەلایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیاو بۆردوومان کراوە، بەو هۆیەوە چەند گەریلایەک بوونەتە قوربانى و زیانیش ماددیش بەر هەندێ لە گوندنیشیانى دەڤەرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین