مسته‌فا كازمى: ئه‌نفال تاوانێكه‌ نێوچه‌وانى مرۆڤایه‌تى له‌ به‌رانبه‌رى ئاره‌قه‌ى شه‌رم ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ ساڵیادى 33 یه‌مینى تاوانى ئه‌نفال مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "ئه‌نفال تاوانێكى ئازاربه‌خشه‌ و نێچه‌وانى مرۆڤایه‌تى له‌ به‌رانبه‌رى ئاره‌قه‌ى شه‌رم ده‌كات".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى نیسان به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ په‌یامه‌كه‌ى هاتووه‌، "ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر ده‌سپێكردنى تاوانى ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێ كه‌ رژێمى پێشوو ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى كوردمان ئه‌نجامى داوه‌، ده‌یان هه‌زار قوربانى لێكه‌وته‌وه‌ و، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ زیندانه‌ تاریكه‌كان ون بوون، سه‌دان گوندى كورد رووخێنران و خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ئه‌مه‌ تاوانێكى ئازاربه‌خشه‌  نێوچه‌وانى مرۆڤایه‌تى له‌به‌رانبه‌رى ئاره‌قه‌ى شه‌رم ده‌كات".

له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ، "بۆیه‌ به‌ ئازار و خه‌مه‌وه‌ یادى ئه‌م بۆنه‌ ئازاربه‌خشه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و  به‌ رێز و شكۆوه‌ سه‌یرى شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌م تاوانه‌ ده‌كه‌ین. یادكردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئه‌م تاوانه‌ پاڵنه‌رێكه‌ بۆ هه‌موو حكومه‌ته‌كان تا به‌ رژدى كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دیكتاتۆرییه‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین