سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەشداریی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا بۆ بەشدارییکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا و لەو کۆڕبەندە وتارێکیش پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ ھەینی (یەکی ئادار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و ھاوکاشان لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا بەشداریی دەکات، کە سێ ڕۆژ دەخایێنێت.

بۆ  کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوی تورکیا سەرپەرشتی دەکرێت، بانگھێشتی (19) سەرۆک و سەرۆک وەزیر، (73) وەزیر کە زۆربەیان وەزیری دەرەوە و وزەن، (73) سەرۆک و نوێنەری رێکخراو و ئاژانسی کردووە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ (19) سەرۆکی دیکە لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا وتارێک پێشکەش دەکات.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ ھەینی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ "ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان، بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، سەردانی تورکیا دەکات."

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە لە میانی کۆڕبەندەکەدا کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشدارانی کۆڕبەندەکەدا دەبێت و دەربارەی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، گفتوگۆ دەکەن."

دەشڵێت، "بابەتەکانی شەڕ، تیرۆ، کۆچ، مەترسی و لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوھەوا، کارەساتە سروشتییەکان و چەند پرس و بابەتێکی دیکە، باس و تەوەرەکانی گفتوگۆی بەشدارانی کۆڕبەندەکە دەبن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین