سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبووونەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبوونەوە، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ھەردوولا "جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەکان" کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (30/تەمموز/2024) لە پەراوێزی بەشدارییاندا لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان "لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە، ھەروەھا تیشکیان خستەر دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین