سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبووەوە و "سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌رك و كارى كۆمسیۆن و بۆ پشتیوانى و هاریكاریى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق دووپات كرده‌وه‌."

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (30/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و تیمانه‌ى كۆمسیۆن كرد كه‌ سه‌رپه‌رشتیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد و سه‌ركه‌وتووانه‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانیان به‌ڕێوه‌ برد.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌رك و كارى كۆمسیۆن و بۆ پشتیوانى و هاریكاریى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق دووپات كرده‌وه‌ و ستایشى خزمه‌ت و ماندووبوونیانى له‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كرد. هه‌روه‌ها داكۆكیى له‌وه‌‌ كرده‌وه‌‌ كه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ بوو."

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "كه‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامى ڕۆڵ و په‌رۆشى و دڵسۆزى و هاریكاریى كۆمسیۆن بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش، به‌گه‌رمى ده‌‌ستخۆشیى لێ كردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن."

لاى خۆیانه‌وه‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "پیرۆزباییى سه‌ركه‌و‌تنى هه‌ڵبژاردنیان له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان كرد و ستایشى ته‌واوى پرۆسه‌كه‌یان كرد، كه‌ هه‌ر له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تا به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدان، پرۆسه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ شێوه‌یه‌ك کە جارى یه‌كه‌مه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هیچ تانه‌یه‌كى سوور له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆمار ناكرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین